شەهید ئەلناسر لە رەققە بەخاکسپێردرا

شەڕڤانی قەسەدە ئیبراهیم ئەلناسر لەلایەن سەدان کەسەوە لە رەققە بەخاکسپێردرا.

بە سەدان کەس لە رەققە، شەڕڤانانی قەسەدە، ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانم، دەزگای بریندارانی قەسەدە و ریشسپیەکان، تەرمی ئیبراهیم ئیسماعیل ئەلناسریان بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شاروچەکی حکومەیەی رەقە بەخاکسپارد.

دواتر ئیمام ئەلمحەمەد فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی رەققە قسەی کرد. ئیمام ئەلمحەمەد سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و لەبارەی کەسایەتی شەهید ئەلناسر قسەی کرد و وتی، " شەهید ئیبراهیم ئەلناسر ساڵی ٢٠١٨ بەشداری لە هەسەدەدا کرد. لە شەڕی دژی تیرۆردا  هەڤاڵمان ئیبراهیم بریندار بوو، بەڵام دواتر بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشان کردەوە. لە کۆتاییدا تێکەل بە کاروانی شەهیدان بوو. لیرەش تەرمە پیرۆزەکەی بەخاکدەسپێرین."

بەناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان مەتەر ئەلشەخیل قسەی کرد و وتی، " شەهیدان، کەسانی قاڕەمانن، بەڵێنیاندا و بەڵێنەکانیان جێبەجێ کرد، شەڕیان کرد و بۆ ئازاری و ئارامی هەرێمەکەمان شەهید بوون."

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. لە کۆتاییدا نوێژ لەسەر تەرمەکە کرا و لە کاتی بەخاکسپاردنیدا دروشم وترانەوە.

ف.ق