'شەهید زەلال هەمیشە پێشەنگ بوو'

" جیهان خالد ئێمە گوێمان بە زۆر شتی شەهید زەلال دەدا، ئەو لە تێکۆشانی ئازادی و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو ، لە هێڵی ئازادی ژندا پێشەنگ بوو".

جیهان خالد، یەکێکە لە هاوڕێیانی منداڵی شەهید زەلال زاگرۆس (فریاڵ سلێمان)، باسی ژیانی شەهید زەلال و کاریگەرییەکانی بۆ کردین. جیهان بەم شێوەیە باسی لە یادەوەری منداڵی خۆی کرد:

 "من و زەلالی هاوڕێم تا تەمەنی 15 ساڵی لە یەک ماڵدا گەورە بووین، لە کەس توڕە نەدەبوو و کەسیش لێی توڕە نەدەبوو، لەگەڵ گەورە، منداڵ و بچوکدا وەک خۆیان هەڵسوکەوتی دەکرد، بە خۆنەویستی ناسرابوو، دەبێت لە بەر ئەوە بێت"هەمووان خۆشیان دەویست و قەدریان دەزانی. ئەو کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر منیش هەبوو".

یادەوەرییەکم لەبیرە کە قەد لەبیرم ناچێتەوە؛ لە گوندەکەمان بیرێک هەبوو و کاتێک لە گوندەکەوە بۆ ئەوێ دەڕۆیشتین، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەستم بەرز کردەوە تا ماڵئاوایی لێ بکەم، لەبەردەم بیرەکەدا دانیشتبوو و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک، وەک ئەوەی بڵێ لێرە مەچۆ بە بەجێم مەهێڵە. وەک ئەوە وابوو لەو ساتەدا بەشێک لە خۆمم لەوێ بەجێهێشتبێت. دوای ماوەیەک ئەوانیش هاتنە لای ئێمە. بەو پێیەی گەورەترینی ماڵەکە بوو، ناچار بوو هەموو بەرپرسیارێتی خوشک و براکانی بگرێتە ئەستۆ کە لە تەمەنێکی بچووکدا دەیانخوێند. هەرچەندە ئەو نەیدەخوێند، بەڵام کەسێکی زیرەک بوو و لە وانەکانیاندا یارمەتی خوشک و براکانی دەدا. پێش ئەوەی بچێتە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی، لە ماوەیەکی کورتدا هەم عەرەبی و هەم کوردی فێر بوو. بەکورتی زەلال هەمیشە کەسێکی پێشەنگ بووە و هێزی ئەوەی هەبوو کە لە تەمەنی خۆی زیاتر کار بکات و ئەنجامیشی داوە.

'زەلال کەسایەتیەکی وا بوو کە بە بوێرییەوە بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکرد'

جیهان خالد باسی لەوە کرد کە بنەماڵەکەی پێشتر وڵاتپارێز بووە و وتی: "زەلال شوێنکەوتووی نەریتی بنەماڵەکەی بوو، هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا بۆ ئەوەی هاوکارییەکی بچوکی گەریلادا بکەین، گوێز و پەمبۆمان چاند و دەمانفرۆشت. لەو کاتەدا لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا تەمەنی ٧٠ ساڵی، بۆ یارمەتیدانی وڵات هەمووان لەناو سەفەر بەرییدا بوون. لەو کاتەدا شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕێناس، عادڵ و عەدنان کاریگەری قووڵی لەسەر زەلال دروست کرد و بەڵێنی هەڵگرتنی چەکەکانیانی دا. زەلال یەکێک بوو لەو کەسانەی کە خاوەن بوێرییەکی وەها بوو کە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

شەهید زلال لە ساڵی 1993 بەم تێگەیشتنەوە بەرپرسیارێتی بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەریلاوە کرد و ئەرکی بەدیهێنانی خواست و خۆشەویستی خۆی بۆ دۆزی ئازادی کورد وەک مەرجی دڵسۆزی و وڵاتپارێزییەوە جێبەجێ کرد. بەشداری زەلال هێزێکی جیاوازی بە ئێمە بەخشی و بوو بە سەرچاوەی مۆڕاڵ. زەلال یەکەم شەهیدی ئێمە نییە، شەهید فەواز لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا پەیوەندی بە کاروانی شەهیدانەوە کرد. لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ گروپێک کە گۆران ئامۆزای تێدا بوو، ڕێگای بەرەو شاخە ئازادەکانی کوردستان دەستپێکرد. دوای ساڵێک نامەیەکی بۆ نووسین و وتبووی: "سەری ڕێزمان بۆ یادی شەهیدان دادەنوێنین، لەو کاتەدا شەهیدبوونی فەواز و گۆرانمان نەدەزانی، بەڵام دواتر ئاگاداری شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانە بووینەوە".

جیهان خالد دوای چەندین ساڵ شەهید زەلال دەبینێت و بەم شێوەیە باسی ئەو ساتانە دەکات:

"رۆژی جەژن بوو، زەلال بۆ یەکەمجار تەلەفۆنی بۆ کردین و ئەحواڵپرسی کردین، گوتی بارودۆخی باشە، شاخ وزەیەکی جیاوازی پێدەبەخشێت و لەوێش وەک ئەوەی لەدایکبووبێتەوە، وایە". ئێمەیش بەڵێنماندا شوێن کەوتوی ئەو بین".

جیهان خالد دەربارەی هێرشەکان بەرامبەر شەهید زەلال دەکران قسەیکرد و وتی: "هەڤاڵ زەلال دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە چیا بوو، داتر ڕۆشتە ئەرمەنستان و بۆ ماوەی شەش ساڵ لەوێ خەباتیکرد. کاتی گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاوا ماوەیەک لە هەرێمی جزیرە مایەوە. دواتر لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ درێژەی بە کار و خەباتدا و لەوماوەدا ڕوبەروی هەوڵی تیرۆرکردن بووەوە. ئەم هێرشە لە هەمانکاتدا لە دژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ئەنجام درا. من دەڵێم بزوتنەوەی ژن، چونکە زەلان هەموو ژیانی بۆ هێڵی ئازادی ژن تەرخانکردبوو. بۆمبێکی لکێنرابوو بەو ئۆتۆمیلەی زەلال بەکاری دەهێنا، بە ڕێکەوت لەو کاتەدا زەلال لەناو ئۆتۆمبیلەکە نەبوو، بە داخەوە دوای تەقینەوەی بۆمبەکە، شۆفێرەکە شەهید بوو".

جیهان باسی لەوەکرد؛ دوای ئەم هێرشە، شەهید زەلال بەبێ دابڕان درێژەی بە کار و خەبات دا و وتی: "ئەم جارە زەلال ڕۆشتە دێرەزور و ساڵیک لەوێ خەباتیکرد. زەلال دەیگوت 'لە چیادا زیاتر هەستی نزیکبوونم لە ڕێبەرێتی هەستپێکەم' بۆیە دیسانەوە ڕۆشتەوە بۆ چیا".

'کۆتا جار کە زەلالم بینی هەستمکرد جارێکیتر نایبینمەوە'

جیهان خالد باسی لەهۆکاری گومانەکانی خۆی دەربارەی ڕۆشتنی شەهید زەلان بۆ باشوری کوردستان کرد و وتی: "لە ٢٠١٣دا ئەو کاتەی شەهید زەلال لە ئەرمەنستان گەڕایەوە، لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکرا، بە زەحمەت خۆی لە دەستی پەدەکەی خۆفرۆش ڕزگار کردبوو. بۆیە ئەم ڕۆشتنەی کۆتاجاری بۆ باشور ترسی لە دڵمدا جێگیرکرد. چونکە دەزانین پەدەکەی خاین، بە پێی خواستەکانی دوژمنی گەلی کورد دەجوڵێتەوە و زەمینەسازی بۆ چەندین هێرش کردوە. لای هەموو کەس ڕونە، کە ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسال لە سلێمانی، شیلان گۆی (تایبەت بیلەن) لەسەر ڕێگایی مەخمور لە لایەن پەدەکەوە شەهیدکران. لەبەر ئەم هۆکارە ڕۆشتنی زەلال ترس و گومانەکانمی زیاتر کرد".

'زەلال ڕێچکەی تیکۆشانی سارای گرت'

جیهان هەستی خۆی لەبارەی شەهیدبوونی زەلال بەم شێوە گێڕایەوە: "زەلال هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەر لەوێ ئاشنایی سارا، بەسێ و دەلالان بوو. لەوانەوە مانایی زۆری بە ژیانی خۆی بەخشی. لەو کاتەی خەریکی کار و خەبات ئازادانەی بوو، هەر لەوکاتەدا دیسانەوە پەدەکە بە ڕۆڵی خیانەت کارانەی خۆی هەستایەوە و بە پیلانگێڕییەکی خیانەتکارانە زەلالی شەهیدکرد، لەبەرئەوەی وەک سارا، بەرپرسیارێتی خەباتی گەلی لەسەرشان نابوو".

جیهان خالد لە کۆتاییدا باسی لە تێکۆشانی زەلال کرد و وتی: "زەلال جارێکی تر باوەڕ و بڕیارداری بە شۆرشی بیرهێناینەوە. بە دڵسۆزی و تێکۆشانەوە درێژە پێ دەری ڕێگەی شەهیدان بین و ئەو ئازادییەی بە دەستی ئەوان پکێهێنراوە، بە گوڕتری بکەین. شەهید زەلال لەسەر باسکی وڵاتپارێزی بوو، لە هەموو ژیانیدا بە دڵسۆزیەوە خەباتی دەکرد. بەبێ سنور عاشقی لێگەڕیینی ژیانێکی بەمانابوو".