سۆهر: لە هێرشەکەی داعشدا ١٨ کەس کوژران

سۆهر ڕایگەیاند چەتەکانی داعش لە باشووری دەیرەزۆر هێرشی کردۆتە سەر ئەو کەسانەی دۆمەڵانیان کۆدەکردەە، لە ئەنجامدا ١٨ کەس کوژران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لە گوندەواری دەیرەزۆر ١٨ کەس کوژراون، ٤ کەسیان سەربازی "دیفاع وەتەنی" بوون. هەروەها ١٦ کەسی تر برینداربوون و ٥٠ کەس بێسەروشوێنن.

سۆهر ڕایگەیاند لەکاتی بڵاوکردنەوەی دۆمەڵاندا داعش لە بیابانی کەباجبی باشووری دەیرەزۆر هێرشێکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا پێکدادان لەنێوان چەتەکان و سەربازانی دیفاع وەتەنی ڕوویدا، لە ئەنجامدا ١٢ ئۆتۆمبیل سوتێنرا.

سۆهر دەستنیشانی کرد لە ئەنجامی هیرشەکان لە بیابانی سوریا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ـەوە، ١٨٦ کەس کوژراون.