شەڕی نێوان دیفاع وەتەنی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامشلۆ بەردەوامە

میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە رژێمی سوریا، هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ لە گەڕەکی حڵکوی قامشلۆ.

میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە رژێمی سوریا، لە گەڕەکی حڵکوی قامشلۆ، هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ وڵامیان دایەوە و شەڕ دەستیپێکرد و شەڕەکە بەردەوامە.

میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی منداڵێکیان بریندار کرد

هەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە رژێمی سوریادا، منداڵێکی ١٢ ساڵ بە ناوی ئەحەد عوسمان بریندار بوو. ئەحەد بۆ نەخۆشخانەی خەبات گواسترایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی لەسەر رێگای وەهدە ٢ منداڵیان گولەباران کردبوو و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید و منداڵێک بریندار ببوون.

ف.ق