سوریا هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكەكەی شەرمەزار دەكات

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، ئەوەی توركیا بە مەبەستی دروستکردنی ناوچەى "ئارام" لەناو خاكی سوریا ئەنجامی دەدات، كردەوەیەكی ئابڕوبەرانەیە و ئەو سیاسەتەشی بە بەشێك لەسیاسەتی "سڕینەوەی ئەتنیكی و جوگرافی"بەناو كردوە.

سەرچاوەیەكی فەرمی لەوەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندوە، سوریا "كردەوە دۆژمنكارانەكانی" هێزە ئەمنیەكانی توركیا لە هەرێمەكان و گوندەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار دەكات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سوریا "سانا"، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رۆژی دووشەممە ٣٠ی ئایار لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندبوو؛ سوریا دۆژمنكاریی هێزە ئەمنیە داگیركەریەكانی توركیا بۆ سەر هەرێم و گوندەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، كە بووەتە هۆی كۆچبەربوونی دەیان  هەزار بنەماڵە، بەتوندی ریسوا و شەرمەزار دەكات.

ژ.ت