سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستگیرکرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە قامیشلۆ دەستگیر کرد و دانپیانانەکەیان بڵاوکردەوە.

دانپیانانی سیخوڕەکە لە ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکرایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دووپاتی کردەوە، سیخوڕەکە لە قامیشلۆ دەستگیرکراوە، ئەو کاتەی هەوڵیداوە دیمەنی چەند ناوەندێکی خزمەتگوزاری بگرێت بۆ دەزگای میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

سیخوڕەکە ناوی ئەحمەد حوسێن ئەلجاسمە و خەڵکی گوندەواری شارۆچکەی تەل تەمرە لە کانتۆنی جەزیرە. دانی بەوەدا ناوە لەڕێگەی ئامۆزاکەی و ئەفسەرێکی داگیرکەرەوە لەکاتی گەڕانەوەی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە میتەوە کردووە، ڕاسپێردراوە بە وێنەگرتنی پێگەکان و ناردنیان بۆ دەزگای میتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک.