تلتەمر بۆردومان کرا: ٢ منداڵ و ژنێک برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی دەشیشی تلتەمری بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ و ژنێک برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە چەکی قورس گوندی دەشیشی ناوچەی تلتەمری تۆپباران کرد.

داگیرکەران ماڵی هاوڵاتی عەبدولسەلام ئە لەمایان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا کەمال عەبدولسەلام محەمەد تەمەن ١٦ ساڵ، نوریە محەمەد ئەل حسێن تەمەن ٤٠ ساڵ و مونا عەبدولسەلام محەمەد تەمەن ١٠ ساڵ برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی تلتەمر.

هـ . ب