تەرمی محەمەد خدر ئەلیونس شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆ پاراستنی بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهیدی هێزەکانی خۆپاراستنی محەمەد خدر ئەلیونس لە شاری حەسەکە بەخاک سپێردرا.

شەهید محەمەد خدر ئەلیونس

تەرمی محەمەد خدر ئەلیونس، شەڕڤانی هێزەکانی خۆ پاراستنی، کە لە ١٢ی نیسان لە شاری ڕەقە شەهید بوو، بە بەشداری دانیشتوانی شار و ناوچەکە  لە حەسەکە بە خاک سپێردرا.

مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهید لەمەزارستانی پاکڕەوان شەهید دژوار لە گوندی داوودی بەڕێوەچوو. لە میانی مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان مستەفا عوسمان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهید کرد و ڕایگەیاند، شەهیدبوون نیشانەی هەبوونی پرسێکی جەوهەرییە کە شایەنی ئەوەیە مرۆڤ لە پێناویدا خۆی فیدا بکات.

هەروەها یەکێک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی حەسەکە دمهات حەسەکە، شەهیدانی ئازادیی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی خاکەکەیان خوێنیان تێکەڵ بەیەک کرد. لە میانەی قسەکانیدا دەمهات حەسەکە بەڵێنی دا تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدان، درێژە بە هێڵی تێکوشانی شەهیدان دەدەن.

پاشان ناسنامەی شەهادەتی، هەڤاڵ محەمەد ئەلیونس خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بە نزای دایکان و دروشمی "شەهید نامرن" تەرمی شەهید بە خاک سپێردرا.