تەرمی شەهید ڕۆهات حەسەکە بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ڕۆهات حەسەکە کە دوێنێ لە دەیرەزۆر شەهید بوو، لە عامودا بەخاکسپێردرا.

دانیشتووانی عامودا و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان ڕوویانکردە مەزارگەی شەهید ئیسماعیل و بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) سلێمان خەڵەف (ڕۆهات حەسەکە) کە لە ١٢ ی ئادار لە دەیرەزۆر شەهیدبوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی عامودا، محەمەد جۆلی فیداکاریی شەهیدانی پیرۆزکرد و گوتی: "ئەم گەلە لەپێناو ئازادی شتانێکی گرانبەهای بەخشی، لەپێناو سەرکەوتن و پاراستنی دەسکەوتەکان ئامادەیە هەموو شتێک پێشکەش بکات".

جۆلی بەڵێنیدا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لەکۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.