بە دیمەن

تەرمی شەهید محەمەد بەخاک سپێردرا، هاوکات یادی شەهید مزگین کرایەوە

گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید محەمەدیان بە خاک سپارد. هاوکات یادی شەهید میزگین دڵبیرین کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، کرایەوە.

بەخالسپاردنی شەهید محەمەد

ڕێکخراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، گەلی کانتۆنی فورات و  بنەماڵەی شەهیدان بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەهید محەمەد (محەمەد ئەلموسا) کە لە ١٠ی نیساندا لە کاتی بەرێوەبردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو بە خاکسپارد. هاوکات لە مەراسیمەکەدا، جەماوەر یادی شەهید مزگین دڵبرین (فاتمە ئیبراهیم)،کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئاڤاشین شەهید بوو بە بیر هێنایەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی، هاوسەرۆکی فەرمانگەی کانتۆنی فورات، نەبۆ تەمۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند: "
پێویستە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان بکەین، ڕێگای شەهیدان ژیانێکی ئازادە، ئێمە شەهیدی زۆرمان داوە و تا ئازادی درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و درێژەدەری ڕێبازی ئازادی شەهید محەمەدەکانین."

لە کۆتایدا سارا خەلیل، سەرۆکی مەجلیسی ژنانی پەیەدە -کانتۆنی فورات وتارێکی خوێندەوە و وتی: "شەهیدان مزگین و محەمەد بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و ئاشتییەکەی هەمیشەیی بەرخۆدانیان کرد. شەهید محەمەد باوکی سێ منداڵ بوو، بەڵام لە پێناو ئازادیی وڵاتەکەیدا گیانی خۆی بەخشی. بەڵێ بەسەدان وەک محەمەد لە پێناو ئازادی تێدەکۆشن و منداڵەکانیان لەبەر تەرمی باوکیان پەنجەی ئازادی بەرز دەکەنەوە، ئەمەیە ڕەمزی سەرکەوتنمان."

بەناوی بنەماڵەی شەهیدەوە شێخ ئەحمەد حەمۆ محەمەد وتی: "گەریلاکانمان لە سەختترین بارودۆخدا، تێکۆشان دەکەن چی دەبێت، با ببێت ئێمە خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین."

پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و بە دروشم و تللیان تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.