تەرمی شەهید سەبری شێخۆ لە تربەسپی بە خاکسپێردرا

دانیشتوانی تربەسپی تەرمی ئەندامی هەپەجە سەبری شێخۆیان بە مەراسیمێک بە خاکسپارد.

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی تربەسپی، پارتە سیاسیەکان و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری روویان کردە گۆڕستانی شەهید دڵشێر لە گوندی دوگرێ، بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردن و ماڵئاوایی لە شەهید سەبری شێخ بکەن.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی نورەدەین شاکر قسەی کرد و بەم جۆرە دوا:" دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات گەلی کورد جینۆساید بکات. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهیدان بەڵێن نوێدەکەینەوە کە لە سەر رێبازی شەهیدان برۆین و دەستکەوتەکانیان بپارێزین".

لەلایەکی دیکەشەوە ئەندامی بەڕێوەبەری هەپەجە لە تربەسپی محەمەد جەمیل وتی، "ئێمە ئەرکی خۆمان لە پاراستنی هەرێمەکە جێبەجێ دەکەین. دەبێت هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە بەرامبەر بە کۆمەڵگا خۆیان بە بەرپرسیار دابنێن".

هەروەها ئەندامی بەرێوەبەری پارتی رۆژی دیموکراتیکی کورد لە سوریا عادل ئیراهیم بەم جۆرە قسەی کرد: "ئەم قۆناغە پێویستی بە یەکێتی و هەڵوێستوەرگرتن دژی هێرشە کۆمەڵکوژکارییەکان لە دژی گەلی، هەیە".

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید سکرتێری پارتی رۆژی دیموکراتیکی کورد لە سوریا کۆبان کەنۆش قسەی کرد و وتی، "دەبێت پارتە کوردییەکان هەوڵەکانیان یەکبخەن و سنوورێک بۆ ئەو پیلانگێڕیانە لە دژی کورد دابنێن و پارێزگاری لە دەستکەوتی شەهیدان بکەن".

مەراسیمەکە بە خوێندنەوە بەڵگەنامەی شەهیدبوونی شەهید سەبری و رادەستکردنی بەڵگەنامەکە بە بنەماڵەکەی کۆتاییهات.

هـ . ب