بە دیمەن

تەرمی شەهید سۆرخوین جەلال و ئارین کۆبانی بە خاک سپێردران

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ، تەرمی شەهید سۆرخوین جەلال و ئارین کۆبانی بەخاک سپێردرا و بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی شەهیدان دوبارە کرایەوە.

بە خاک سپاردنی تەرمی شەهید ئارین و سورخوین

دانیشتوانی شاری قامیشلۆ تەرمی شەهیدان سۆرخوین جەلال و ئارین کۆبانی کە لە ٣ی نیسان لە شاری کۆبانی شەهید بوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاک سپارد. ئەندامی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕێکخراوە سەربازییەکان و کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک و نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەر بەشداری مەراسیمەکە بوون،  بە خولەکێک ڕێز گرتن بۆ یادی شەهیدان مەراسیمەکە دەستی پێکرد.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ شەمسی خان گوڵۆ ڕایگەیاند کە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەد دەستبەرداری تێکۆشانی شەهیدان نابن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەڤاڵان سۆرخوین و ئارین یەکێک بوون لە دامەزرێنەرانی یەکەمی یەکینەکانی پاراستنی ژنان. یەپەگە و یەپەژە میراتی گەلی کوردن. دوژمن چی دەکات با بیکات، تا ڕێبەرێک وەک ڕێبەر ئاپۆمان هەبێت، کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت. ئەگەر سۆرخوین و ئارین شەهید ببن، بە سەدان کەس بەڵێنی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن."

هەروەها بەرفین کۆبانی ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان سەبارەت بە کەسایەتی شەهید سۆڕخوین وتی: "قەد سورخوین هەڤاڵمان لەبیر ناکەین و بەڵێنی بەردەوامی بە تێکۆشان و ڕێگایان دوبارە دەکەینەوە، ئەگەر سورخوینێک و ئارینێک شەهید دەبن بە سەدان کەس بەڵێنی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن."

پاش وتارەکان، یادەوەرییەکانی شەهید سۆرخوین جەلال کە خۆی باسی کردبوو، بڵاو کرایەوە. لە کۆتاییدا بڕوانامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا. بە وتنەوەی دروشمی "شەهیدان نامرن"، تەرمی شەهید سۆرخوێن جەلال لە مەزارستانی شەهید دەلیل ساروخان بەخاک سپێردرا. هەروەها تەرمی شەهید ئارین کۆبانی لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێریک لە دێریک بەخاک دەسپێردرێت.