ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' بڵاوکرایەوە

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' راگەیەندرا، کە لە رەقا بەڕێوەچوو. لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بە گرنگی هەوڵە یاساییەکان لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی کرا.

کۆنفڕانسی 'ئازادی بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' کە لەلایەن دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی شەرق (رۆژهەڵات)ی رەقا بەڕێوەچوو، لە رێگەی ئاشکراکردنی ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ئەندامی دەستپێشخەرییەکە هند داغستانی ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەی خوێندەوە.

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، "بە دروشمی 'پێشێلکاری یاسا نێونەتەوەییەکان لە دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ماف لە دادپەروەریدا' یەکەم کۆنفڕانس لە زانکۆی رۆژهەڵاتی رەقا بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا ئەم خاڵانە پێشنیازکران:

لەلای دادگای ئەوروپا سکاڵا لەسەر ئەردۆغان تۆمار بکرێت.

سەرنجی ئەو دەوڵەتانەی پەیماننامەی جنێڤیان واژۆکردووە، بۆ سەر دۆخی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشرێت، کۆمیتەی یاسایی پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی شرۆڤە بۆ دۆسیەی بەدیلگیرانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

لە راگەیاندنەوە تیشک بخەنە سەر ئەو دۆسیەیە، بۆ ئەوەی کردەوە و مامەڵەکانی تورکیا ئاشکرا بکرێن و لەقاوبدرێن.

پشتگیری سەرجەم دەستپێشخەرییە نێونەتەوەییەکان و دەستپێشخەری رێبەرایەتی بدرێت.

گوشار بخرێتەسەر رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، بۆ ئەوەی ئەرکە یاساییەکانیان بەرامبەر بە دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن.

لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنفڕانسێک سازبکرێت. کۆمیتەی و دەستەی یاسایی پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە بە لایە پەیوەندیدارەکان بگەیەنن..

لەپێناو ئاشکراکردنی دۆخی تەندروستی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان  بە هاوکاری یەکێتی تەندروستیی باکوور و جیهان دۆسیەیەک لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بکرێتەوە.

بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نامەیەک ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری یۆنان بکرێت.

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکە بگەیەندرێتە دەوڵەتانی هەرێمی، لەپێناو بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکان بەناو گەلاندا لە سوریا و جیهان چالاکیەکان زیاتر بکرێن.

کۆنفڕانسەکە سەکۆیەکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکانی پەیوەست بە دۆزی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. لە رووی یاساییەوە خۆیان بگەیەننە پایتەختی وڵاتانی عەرەبی و جیهان.

بەهۆی تاوانە دژەمرۆڤایەتیەکان و کۆمەڵکوژی لە دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا، لەلای دادگا نێونەتەوەییەکان سکاڵا لە دژی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک تۆمار بکرێت.

داوا لە سی پی تی بکرێت ئەنجامی سەردانەکەی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ ئیمراڵی ئاشکرا بکات. دەبێت دەوڵەتانی گەورە بە تایبەتی ئەمریکا هەڵوێست و سیاسەتی دەبڵ ستاندەری خۆیان لە دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگۆڕن.

بۆ زانینی دۆخی تەندروستی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆمیتەیەکی تەندروستی نێونەتەوەیی پێکبهێندرێت.

بۆ بەرگریی و پاراستنی دۆسیەی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆمیتەیەکی پارێزەران لە تەواوی هەرێمەکان و دەوڵەتەکان پێکبهێندرێت.

رێگە بە بنەماڵە و پاڕێزەرانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بدرێت چایان پێی بکەوێت و کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ئەو بهێندڕێت".

هـ . ب