خۆپیشاندانەکانی سوێدا بەردەوامە
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلی سوێدا کە داوای گۆڕانکاری سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بەردەوامە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلی سوێدا کە داوای گۆڕانکاری سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بەردەوامە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلی سوێدا لە گۆڕەپانی کەرامە لە ناوەندی شاری سوێداوە بە داوای گۆڕانکاری سیاسی بەردەوامەە.
خۆپیشاندەران پانکارتی بە داوای گۆڕانی سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بەرز کردەوە. هاوکات دروشمی "گەلی سوریا یەکن" و "من مافی ئەوەم هەیە لەئاسایش و ئارامیدا بژیم"یان وتەوە.
لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣وە گەلی سوێدا بەرامبەر بە بارودۆخی سەختی ئابووری و داوای هەڵوەشانەوەی ڕژێم، ئازادکردنی زیندانیان و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.