یەپەگە: بەڕۆحی کۆبانییەوە ئێمە لە دژی هەموو داگیرکارییەک تێکۆشان دەکین

فەرماندەیی گشتی یەپەگە بە بۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستنیشانیکرد کە ئەوان بە ڕۆحی کۆبانی لە دژی هەرجۆرە داگیرکارییەک تێکۆشان دەکەن و گەل ، وڵات و بەها مرۆییەکان دەپارێزن.

فەرماندەسیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بە بۆنەی ٢٦ی کانوونی دووهەم ساڵیادی ٦هەمی ڕزگارکردنی کۆبانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت: گەلی فیداكاریی ئێمە، سەركەوتنی كۆبانێی كردە دیاری بۆ مرۆڤایەتی ‌و جەختیش لە بەهێزكردنی گیانی بەرەنگاریی بە ڕووی داگیركارییدا دەكاتەوە.

'هێرش بووە سەرەتای کۆتایی هاتنیان'

ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێیە، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا، كە گەل و شەڕڤانە قارەمانەکانمان ئەم سەرکەوتنەیان كردە دیاری بۆ مرۆڤایەتی، لەكاتیكدا دەزانرا لە ساڵی ٢٠١٤دا، چەتەكانی داعش، ترس و تۆقینیان خستە گیانی نەك هەر خەڵکی مەدەنی، بەڵكۆ دەوڵەتانیش، بەشێوەیەك لە چەندین شوێن ‌و بەشێوەی دڕندانە، کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا ‌و بەوجۆرە توانیی چەندین شار داگیر بكات ‌و ئەوەندە ترسناك بوو كە سوپای وڵاتان لێیان هەڵدەهاتن ‌و هەڵهاتنەكەشیان بوبوە شتێكی ئاسایی.

کاتێک داعش لە لوتکەدا بوو، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ دا، هێرشی کردە سەر کۆبانێ و ئەوەیش سەرەتای کۆتاییەکەی بوو."

' بووە هیوای جیهان'

بەرخۆدانی كۆبانێ‌ لەپێناو هەموو گەلی ناوچەكە بوو، كە بوە ترۆپكی هیوا بۆ جیهان، بەتایبەت هەرچوار پارچەی كوردستان، كە لاوانی كورد بە کچ و کوڕەوە، ڕوویان كردە كۆبانی ‌و بەشدارییان لەو بەرەنگاربوونەوە مێژووییە كرد كە بە ڕابەرایەتیی هێزەكانمان، شاكارێكی بێوێنەیان تۆمار كرد ‌و پاشان شارو شارۆچكەكان لە چنگی چەتەكانی داعش ڕزگار كران تا لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە باغۆز، لە ڕووی جوگرافیییەوە كۆتاییان پێ هێنرا.

' بە ڕۆحی کۆبانی ئێمە لەدژی هەموو جۆرە داگیرکاریەک تێکۆشان بکەین'

بە ڕابەرایەتیی هێزەكانمان ‌و گیانفیدایی ‌و قارەمانێتییی گەلی كوردستان ‌و گەلانی ناوچەكە، ئەو سەركەوتنە میّژووییە كرایە دیاری بۆ هەموو جیهان.

بەڵام ئەمڕۆ، ئەو گەلەی ڕوبەڕووی چەتەكانی داعش بوەوە ‌و ناوچەكانی ئازاد كرد لە كردەوە تیرۆریستییەكانی، ڕووبەڕووی داگیركاریی ‌و پاكتاوی ڕەگەزی دەبێتەوە لەلایەن پشتیوانانی داعشەوە كە بە هەمان نەفەسی داعشیی، عەفرین ‌و سەرێكانی ‌و گرێسپی داگیركرا، بەجۆرێك كە چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك، بەناوی جۆراوجۆرەوە ‌و بە سەرۆكایەتیی دەوڵەتی تورك، پەلاماری خەڵكی ناوچەكە دەدەن، بەڵام بەداخەوە، جیهان لە ئاستیان بێدەنگ ‌و بێهەڵوێستە ‌و ئەو گەلەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی تۆمار كرد، بە تەنها جێهێڵراوە ڕووبەڕووی پاكتاوی نەژای دەبێتەوە‌ و وەک چۆن، مێژوو سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ لەبیر ناكات ‌و ئەو بێدەنگییەش لەبیر ناکرێت.

ئێمە لە یەپەگە، یەپەژە، شەڕڤانین بۆ مرۆڤایەتی و بە یادی ئەم ڕۆژە پیرۆزە، شەهیدە قارەمانەکانمان بەبیر دەهێنینەوە و جارێکی دیکە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کوبانێوە جەخت دەکەینەوە لەوەی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە داگیرکارییەک، دەوەستینەوە ‌و بە پێداگرییەکی گەورەوە هەنگاوی بەرخۆدانی خۆمان بەرز دەکەینەوە و گەلەکەمان، نیشتمانەکەمان و هەموو پیرۆزییە مرۆییەکان، دەپارێزین."

ک-ش