ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆر لە دێرەزۆر لە دژی داعش؛ ٤ چەتە دەستگیرکران

هێزە تایبەتەکانی دژە تیرۆر (هات - HAT) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزۆر لە دژی گروپە چەتەکان ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا و لە ئۆپراسۆنەکەیاندا ٤ چەتەیان دەستگیرکرد.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، لە ناچەى شهێل لە دێرەزۆر لە دژی چەتەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) رایانگەیاند، ئەو چەتانە کراونەتە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە، کە لە دێرەزۆر لە دژی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ریشسپییان و بەرپرسانی مەدەنی هێرشی چەکداری و تاوانی تیرۆریستییان ئەنجامدابوو.

لە راگەیاندراوەکەى قەسەدەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی داعش ئەنجامدراوە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٤ چەتە دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

ژ.ت