یەپەژە ٨ی ئادار ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی لە هەموو ژنان پیرۆزکرد

فەرماندەیی گشتی یەپەژە بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە هەموو شەهیدانی ئازادیی ژنی یادکردەوە و پەیامی بەرزکردنەوەی تێکۆشانیدا.

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە: "ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە هەموو ژنانی جیهان و هاوڕێی هەرە ڕاستی ژن ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەوە یادی هەموو شەهیدانی ژنی ئازادیخواز دەکەینەوە و بەڵینی بڵندکردنەوەی تێکۆشان دەدەین.

وەک یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەسەر میراتی سەنگینی ژنانی خەباتکار تێکۆشانمان بەڕێوەدەبەین. ئاڵای بەرخۆدان و سەرفرازی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، جلارا زەتکین، لەیلا قاسم، لەیلا خالد، ساکینە جانسز و گولناز کاراتاشمان هەڵگرت و ئەڕۆ بە قارەمانانی جەنگی ڕۆژئاوا ئارین میرکان، ڕێڤان کۆبانێ، زیلان حەسەکە، تۆلهەلدان رامان، ڕۆژدا منبج و سۆرخوین ڕۆژهەڵات بەرە و شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین. بە شانازییەوە وەک هاوڕێیانی ژنانی قارەمان دەژین و بە توڕەیەکی زۆرەوە لە بەرامبەر هەر جۆرە سیاسەتێکی قڕکردن، داگیرکاری و گۆشەگیری، تێکۆشانمان بڵند دەکەینەوە.

لە نیۆرکەوە تا ئەڤغانستان، لە شەنگالەوە تا ئێران، بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە سڵاو لە تێکۆشانی هەموو ئەو ژنانە دەکەین، کە تەختی دەسەڵاتداری پیاو دەهەژێنن. ئێمەش لێرەوە لە ڕۆژئاواوە ئەو جێگەیی کە تاریکی هەزار ساڵەی تێدا بنەبڕکرا و ئاڵای بەرخۆدانی ژنانی تێدا بەرزکرایەوە، سڵاو و عەشقی خۆمان دەنێرین بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەر لە جیهاندا.

لەمڕۆدا ژنان لە هەموو لایەکی جیهان بەرامبەر زهنیەتی ستەمی دەسەڵاتداری کە بە شەڕ، تاڵانی، دەستدرێژی و قڕکرن خۆی سیستەماتیک کردەوە، سەری بەزرکردۆتەوە. لە چیاکانی کوردستان گەریلاکانی یەژاستار لە بەرامبەر چەکی کیمیاوی شەڕێکی بەحورمەت بەڕێوەدەبەن، لە ئێران لە بەرامبەر هەموو دەستدرێژی، لە سێدارەدان و زۆرداری لەسەر ژنان، بە ڕۆحێتی ژینا ئەمینینەوە، ژنانی فارس و ڕۆژهەڵات بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بانگەوازی ژیانێکی بە هەیبەت دەکەن. لە ئەڤغانستان لە بەرامبەر دڕندایەتی تاڵیبان، ژنانی ئەڤغانی سەرهەڵدان و بە مکوڕیەوە داوای ئازادی دەکەن. لێرەش، لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا لە بەرامبەر داعش، کە وەک تیرۆرسترین هێزی جیهان ناودەبرێت، ژنانی کورد، عەرەب، سوریانی، ئەرمەنی و ئاشوری لەناو ڕیزەکانی (یەپەژەدا)دا خۆیان ڕێکخستوە و لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژناندا دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزن. ئەم وزەیەی هاریکاریەیی ژنان کە دەڕژێتە ناو یەک ڕوبارەوە، دەبێتە سەرچاوەی ئازادی تەواوی کۆمەڵگا و جۆش و خرۆشی تێکۆشانمان زیاتر دەکات.

بێگومان لە سایەی فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە بیرۆکەی ئازادی ژنە، لە ڕۆژێکی ئاوا پیرۆ، لە ٨ی ئاداردا پێشکەشی هەموو ژنانی کرد، ئێمەی گەیاند بەم ڕۆژە. لە بەر ئەمە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژن دەناسرێتەوە و ئەمرۆ لە سەر ڕەگی خۆمان بۆ جەوهەری خۆمان دەگەڕێین و مێژووی ئازادی خۆمان بە تێکۆشان و ئازادی ئەنووسینەوە.

وەک یەپەژە مزگێنی بەهارێکی گەشتر دەدەین بە تەواوی گەلانی هەرێمەکە. هەموو گۆڕەپانەکانی ژن بە جەوهەری ژن مانادار دەبن. لەبەر ئەوە خۆمان بە ڕێکخستن کردوە و لەبەرامبەر بیری پیاوسالاری تێدەکۆشین. بەم شێوەیە دەتوانین دەتوانین خۆمان و شۆڕشی ژن هەمیشەیی بکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە داوای خۆ ڕێکخستن لە هەموو ژنان دەکەین، لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی خۆیان پڕچەک بکەن تاکو بە ئیرادەی ژنی ئازاد، هەموو جۆرە سیاسەتێکی قڕکردن، داگیرکاری و گۆشەگیری لە ناو بەرین، دواڕۆژێکی ئازاد و ئارام پێشکەش بە تەواوی ژنان و مرۆڤایەتی بکەین."