ئەو شارەوانیانەی لە کوردستان لە رێگەی سەرباز و پۆلیسەوە دەستیان بەسەردا گیرا

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە دەنگی سەرباز و پۆلیس لانیکەم دەستی بەسەر ١٢ شارەوانی شار و ناوچە لە کوردستاندا گرتووە.

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) دوێنێ لە رێگەی راگەیەندراوێکە ئاماژەی بەوەکردبوو کە لە ٣١ ناوەندی وان ٤٦ هەزار و ٩٠١ دەنگدەری هاوردە و گواستراوە دەستنیشان کراون. سەرباز و پۆلیسە گواستراوەکان دوێنێ لە شرنەخ، جۆلەمێر، سێرت، ئاگری و ییدر بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ دەنگیاندا و ئاشکرابوون.

دەم پارتی سەرباری بوونی ئەو دەنگدەرە گواستراوانەی دەسەڵاتیش توانیبووی لە زۆرشوێن سەربکەوێت. بەڵام لە هەندێک ناوچە بە دەنگی سەرباز و پۆلیسە گواستراوەکان دەست بە سەر شارەوانیەکاندا گیران.

بە گوێرەی ئاماری نافەرمی ئاکەپە-مەهەپە لە ئەنجامی فرت و فێڵ و گزی لە هەڵبژاردندا لانیکەم ١٢ شار و ناوچەیان دەستبەسەردا گرت. کاتێک ژمارەی شارۆچکەکانیش کە سەرباز و پۆلیسیان بۆگواستراونەتەوە لەبەر چاوبگیرێت، ئەو ژمارەیە ٣٠ شارەوانیش تێدەپەڕێنێت.

لە هەندێک ناوچە دۆخەکە  بەم جۆرەیە:

١-ئێلیح/ کەرجەوس

ئاکەپە: هەزار و ٣٦٠

دەم پارتی: هەزار و ٣٠٦

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٥٤ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٢٧٤

٢- ئامەد/ گێل

ئاکەپە: ٤ هەزار و ٥٨٩

دەم پارتی: ٤ هەزار و ٣٧٢

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٢١٧ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: هەزار و ١٢٩

٣- ئامەد/ هەزرۆ

ئاکەپە: ٤ هەزار و ٨٣

دەم پارتی: ٣ هەزار و ٧١٢

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٣٧١ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٧٩٧

٤-جۆلەمێرگ / چەلێ

ئاکەپە: هەزاار و ٥٠٦

دەم پارتی: هەزار و ٤٠٤

مەهەپە: ٨٨٣

پارتی زەفەر: ٤٠٥

جەهەپە: ٣٧٩

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ١٠٢ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٣ هەزار و ٢٣٥

٥- جۆمەلێرگ/ گەڤەر/ باژارگە

ئاکەپە: هەزار و ٢٢

دەم پارتی: ٥٣١

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٤٩١ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە:٩٥٣

٦- جۆلەمێرگ/ شەمزینان

ئاکەپە: ٤ هەزار و ٦٤

دەم پارتی: ٣ هەزار و ٧٣٩

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٣٢٥ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: هەزار و ٨٨٦

٧- قەرس/ ناوەند

مەهەپە: ١٦ هەزار و ٣٨٤

دەم پارتی: ١٣ هەزار و ١٢٠

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٣ هەزار و ٢٦٤ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٣ هەزار و ٨٤٢

٨- مێردین/ ستەور

ئاکەپە: ٦ هەزار و ١٥

دەم پارتی: ٥ هەزار و ٢٤٨

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٧٦٧ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٩٧٨

٩- سێرت/ دهێ

ئاکەپە: ٢ هەزار و ٨٥٧

دەم پارتی: ٢ هەزار و ١٢٥

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٧٣٢ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: هەزار و ٧١

١٠- شڕنەخ/ ئەلکێ

ئاکەپە: ٢ هەزار و ١٦٩

دەم پارتی: هەزار و ٢١٥

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٩٥٤ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٨٢٨

١١- شڕنەخ/ ناوەند

ئاکەپە: ١٨ هەزار و ٣٣ دەنگ

دەم پارتی: ١٥ هەزار و ٥٥٣

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ٢ هەزار و ٤٨٠ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستراوە: ٦ هەزار و ٥٤١ دەنگ

١٢- شڕنەخ/ قلەبان

ئاکەپە: ٢ هەزار و ٦٨١

دەم پارتی: ٢هەزار و ٥٧٥

جیاوازی نێوان لیستی یەکەم و دووەم: ١٠٦ دەنگ

ژمارەی دەنگدەری هاوردە و گواستروە: هەزار و ٤٠٩

هـ . ب