ژمارەی ئەو کەسانەی لە شێخمەقسوود گیانیان لەدەستدا بۆ ١٢ کەس بەرزبووەوە

لە گەڕەکی شێخمەقسودی حەلەب لە ١٤ی کەس کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕماودا دەرهێنراون، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجیر بەدەستهێنراون، لە باڵەخانە ٥ نهۆمیەکەدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ داڕما، پێنج منداڵ، پێنج ژن و بە گشتی ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەس بریندار بوون.

ناسنەمی ٤ کەس لەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە؛

یوسف جارور (٣)، حەمیدا جارور (٨)، جەمال جارور (٧) و ریدوان محەمەد (٥٥).

ف.ق