عەزیز عەرەب لە مەنبەج یادکرایەوە

دانیشتووانی مەنبەج لە ٣٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، عەزیز عەرەبیان بیرهێنایەوە.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج بە مەراسیمێک شەهید عەزیز عەرەبی بیرهێنایەوە کە ساڵی ١٩٨٦ لە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا شەهیدبوو.

مەراسیمەکە لە هۆڵی مەجلیسی پیاوماقوڵان لە ناوەندی شاری مەنبەج ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی مەنبەج، دەستەی و دامەزراوەکان، پارتە سیاسییەکان، مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و مەجلیسی سەربازی مەنبەج و مەجلیسە مەدەنیەکان و دانیشتووانی کانتۆنەکە بەشداربوون.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان عەزیزە حەسەن گوتی: "لەبەرئەوەی شەهید عەزیز فیکری نەتەوەی دیموکراتیک خۆشدەویست بەشداری تێکۆشانی کرد، ئەمەش ڕێگەی بۆ سەدان گەنجی پێکهاتەی عەرەب خۆشکرد بچنە ڕیزی تەڤگەرەوە".

عەزیزە گوتی: "بەڵێن دەدەین ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین و داگیرکەر دووربخەینەوە و خاکەکەمان ڕزگاربکەین".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید عەزیز عەرەب و ناسانیی فیکری خوشک و برایەتی گەلان و تێکۆشانی تا شەهیدبوون، پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.