ئاڵۆزییەکانى دێرەزۆر بەردەوامە و قەسەدەش راگەیاندراو بڵاودەکاتەوە

هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە دێرەزۆر جاریکی دیکە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە). چاوەڕوان دەکرێت، قەسەدە لە سەر دۆخی دێرەزۆر ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە.

هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە دێرەزۆر جاریکی دیکە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە). چاوەڕوان دەکرێت، قەسەدە لە سەر دۆخی دێرەزۆر ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتووە، نیوەڕۆی دوێنێ هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە سنووری گوندەکانی ساڵحییە و حسێن-ەوە دەستیانکرد بە تۆپبارانکردنى سەنگەرەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە سنووری گوندەکانی جنینە و جیعە، کە دەکەونە باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و تۆپبارانەکەش تاوەکو درەنگاى شەو بەردەوام بووە.

چاوەڕاوان دەکرێت فەرماندەیى هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە سەر ئەو هێرشانە و پێشکەوتنەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە ڕاگەیاندراوێک بۆ میدیاکان  رای گشتى بڵاوبکاتەوە.