ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان له‌ عه‌فرین تێكشكێندرا و ٣ چه‌ته‌ كوژران

له‌ ده‌ڤه‌ری نه‌بی هووری-ی ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی داگیركه‌ران. له‌ ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته‌ كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانمان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ ده‌ستمان كه‌وتووه‌، ڕۆژی ٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری نه‌بی هووریی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین، له‌ دژی ئۆتۆمبێلێك كه‌ چه‌ته‌كانی داگیركه‌ری تێدابوون، چالاكییه‌ك ئه‌نجام دراوه‌.

له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ ٣ چه‌ته‌ كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.

s.m