ئەمریکا بۆ تورکیا: رێگا نادەین!

ئەمریکا لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند: "ئەمریکا ناهێڵێت هەنگاوی یەکلایەنە بۆ دەرەوەی سنوور بنێت".

مارک ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکاتی سەردانی بۆ تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن وتی، هێرشی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا "قبوڵ ناکرێت".

وتیشی، "ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هەنگاوی یەکلایەنەی دەرەوەی سنوور."

ئیسپەر ئەوەشی وت، چاوەڕێى ئەوە لە ئەنقەرە دەکەن، بۆ دانوستانەکان ڕێکەوتنێک ئەنجام بدات.

ژ.ت