تەرمی ١٤ شەڕڤانی بەرخۆدانی شەرەف بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران

هەزاران کەس لە دانیشتوانی ناوچەی دێرک و دەوروبەری، تەرمی ١٤ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەفیان لە گۆڕستانی شەهید خەبات لە دێرک بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد.

هەزاران کەس لە دانیشتوانی دێرک لە بەردەم نەخۆشخانەی شەهید هۆگر کۆبوونەوە و تەرمی هەریەک لە شەهیدان (عەبدولسەلام حەسەن 'هاڕون چیا'، سەفقان موسا 'سەفقان دێرک'، مەعسوم مەجد 'بۆتان'، مەلک محەمەد 'بۆتان جەگەر'، سەبری عەبدولڕەحمان 'خەبات دێرک'، بەسل شاوێش 'میتان قەهرەمان'، ئیبراهیم حەسەن 'عەگین دێرک'، ڕەزوان محەمەد 'کۆرتایی ئامەد'، ڕوحولا ترنسا 'شاهان مەلەکشا'، جیهان ئاتیک 'باهۆز'، ئۆکێ ئایدن 'جەرەن کۆنیش'، عمران فێرنتا 'یاسین ئایدین'، گوزەل ئاڵتونوز 'ئاینور ئادا') وێڕای تەرمی شەهیدی هاوڵاتی سەرخوەبوون عەلی کە لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە لە گوندی سەرمساخی سەر بە ناوچەی گرگێ لەکێ شەهید بوو، لەلایەن جەماوەرەوە وەرگیرایەوە.

دوای وەرگرتنەوەی تەرمی شەهیدان، دانیشتوان بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات بەڕێکەوتن.

لە گۆرستانەکەدا، هەیفا عەرەبۆ بەناوی خۆبەڕێوەبەری وتەیەکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا کرا.

هەیفا ڕایگەیاند، بەرخۆدانی شەرەف کە لەلایەن هێزەکان سوریای دیموکراتەوە بەڕێوەدەچێت لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە. هاوکات بێدەنگیی جیهانیشی لە بەرانبەر کردەوەکانی داگیرکەران شەرمەزار کرد و جەختی کردەوە لەوەی ڕەتکردنەوەی دەورییەکانی تورکیا لەلایەن گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵگەی بەرزکردنەوەی ئاستی تیکۆشانە.

دواتر ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی گرگێ لەکێ، ناسنامەی شەهیدانیان خوێندنەوە و لەناو هەلهەلەی دایکان و بەرزکردنەوەی دروشمەکانی سڵاوکردنی هێزەکانی سوریا دیموکراتیک، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

ف.ق