تەقینەوەیەکی بەهێز لە عەفرین ڕوویدا

لە شاری عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. دەوترێت کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراو بریندارهەیە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، تەقینەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ڕاجۆ لە ناوەندی عەفرین ڕوویداوە.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، تەقینەوەکە لە ئەنجامی تقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ڕوویداوە. بەپێی هەندێک وێنە و گرتە ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، زیانی زۆر بە دەورەبەری شوێنی تەقینەوەکە گەیشتووە. سەرچاوەکان باس کە کوژران وبریندار بوونی جەندین کەس دەکەن بەلام تائیستا هیچ زانیارییەک بڵاونەکاروەتەوە.

لەبارەی تەقینەوەکە زایناری زیاتر لەبەردەستدا نییە.

ک-ش