تەڤدەم: یاسای قەیسەر کارەسات بە دوای خۆیدا دێنێت

بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک –تەڤدەم رایگەیاند، یاسای قەیسەر دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەسات و هاوکات هۆشداریشیدا و بانگەوازیەکیشی بڵاو کردەوە.

بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-تەڤدەم لە بارەی کردەوەکانی ئەمریکا کە لە ژێر ناوی یاسای قەیسەر ئەنجامی دەدات، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەی تەڤدەم دا هاتووە:

"دوای چەند رۆژێکی تر سزاکانی یاسای قەیسەر بەسەر سوریا و گەلەکەیدا دەسەپێندرێت و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەیتوانیوە چارەسەریەکی سیاسی بۆ ئاڵۆزیەکانی سوریا بدۆزێتەوە. بۆیە کۆمەڵگای سوریا چەندین ساڵ ئازا و سەختیی شەڕی مەزهەبی، رەگەزپەرەستی و داگیرکاری بینی. حکومەتی سوریا خەمساردە و هەڵدێت لە بەپرسیارێتی ئەنجامدانی دیالۆگی چارەسەریەکی سوری-سوری (ناوخۆیی). بۆیە گەورەترین بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر ئەم ئالۆزیە دەکەوێتە ئەستوی ئەو کە وڵاتی رووبەرووی ئەم کارەساتە کۆمەڵایەتی و ئابوریە کردووە. دەبێت حکومەتی سوریا بە دوای چارەسەری و جێگرەوەدا بگەڕیت، بۆ ئەوەی کاریگەری ئەم ئاڵۆزیە لەسەر گەلی سوریا کەم ببێتەوە و نەبێتە هاوبەشی راستەقینەی ئەم یاسایە.

لە جیاتی ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی فشار لەسەر سوریا دروست بکات و بۆ ئەوەی دیالۆگ قبوڵ بکات و کار بۆ کۆتاییهاتنی ئاڵۆزیەکانی سوریا بکات، بە پێچەوانەوە بە رێگای یاسای قەیسەر سزا بەسەر سوریادا دەسەپێنێت، ئەم یاسایە ئازار و سەختیەکانی کۆمەڵگای سوریا زیاتر دەکات.

بە گشتی بارودۆخی سوریا و بە تایبەت بارودۆخی کۆمەڵایەتی، لە بار نیە بۆ بەرگەکردنی ئەو کارەساتە ئابوریە. بەم هۆیەوە کارەساتێکی نوێ بۆ لیستی ئاڵۆزیەکانی سوریا زیادەبیت. چونکە بنەمای ئابوری وڵات بە گشتی هەڵوەشاوە و بەرهەمەکانی بواری ژیانکردنیش کۆتاییان بەرەو کۆتایی دەڕۆن. کۆمەڵگای وێرانبووی سوریا، دەبێتە قوربانی ئامانجەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و دەوڵەتە بەرژەوەندیخوازەکان.  

ئامانج، سەپاندنی خۆڕادەستکردنی ئیرادەی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە. ئەم سزایە کاریگەری لەسەر گشت سوریا دروست دەکات، هاوکات کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئێمەش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست دەکات. کاریگەری لەسەر هەموو ئەو شتانەش دەکات کە رزگاریان بووە، بە واتایەکی تر کاریگەری لەسەر ئەو گەلانە دروست دەکات کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خۆی، شان بە شانی یەکتر هەوڵیانداوە. ئەم دەستکەوت و شکۆمەندیانەی کە بە قوربانی گەورەی گەلان بەدەست هاتوون، دەکاتە ئامانج.

بەم سیاسەتە نائەخلاقیە دەیانەوێت برسیبوون و ژێردەستی بسەپێنن و گورزێک لە ئابوری بازار بدەن. لەو ئەنجامیشدا خۆراک و کەرەستەی پزیشکی وەکو دەرمان و شیری منداڵ کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکار کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو کۆمەڵگادا بە گشتی بڵاو ببێتەوە. ئەمە شەڕێکی تایبەتی ئابوریە لە دژی ئێمە کە ئامانج لێی خۆرادەستکردنی ئیرادەی ئازادی ئێمەیە.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی سوریا بەرپرسیاری یەکەمی جێبەجێکردنی ئەم یاسایەن. ئێمە وەکو بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک بەرپرسیاریی ئەم بارودۆخە نالەبارە، دەخەینە ئەستوی نەتەوەی یەکگرتووەکان کە لە بەرامبەر ئەم یاسایە چاوی داخستووە. هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەمریکا و روسیا و حکومەتەی سوریا بەپرسیارن. ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە ئەرکە ئەخلاقیەکانیان جێبەجێ بکەن و بە پەلە دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی ئەم یاسایە بوەستێنن.

ئێمە بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی گەلەکەمان و هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵگانی مەدەنی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین، ئەوانەی نوێنەرایەتی کۆمەڵگای سوریا دەکەن، کە لە بەرامبەر ئەم بارودۆخە هۆشیار بن و بە زیرەکانە لێی نزیک ببنەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەم ئالۆزیە ئابوریە تێدەپەڕێنین."

ز.ش