خوێندکار و مامۆستایانی عەفرین و شەهبا کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەر

خوێندکار و مامۆستایانی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوان و ڕاگەیەنراوەکانیان لەبەرامبەر بارەگای سەربازانی ڕووسیا لە شەهبا کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامیدا ١٠ کەس شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.

مامۆستا و خوێندکاران لە گوندی وەشیێ تا بەردەم بارەگای سەربازانی رووسیا لە هەرێمی شەهبا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا بیوەستان دروشمی 'بە هۆی ڕێکەوتنی تورکیا و ڕووسیا منداڵان دەکوژرێن' وترانەوە.

دوای ئەوەی رێپێوانەکە گەیشتە بەردەم بارەگای سەربازانی ڕووسیا سەرەتا خوێندکار و مامۆستایان دەقەیەک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بە پێوە وەستانن و بە زمانی کوردی و عەرەبی لە لایەن خوێندکاران زەینەب لولو و شەهما رەشیدەوە ڕاگەیەنراوان خوێندرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا، خوێندنگا و یاریی منداڵانی عەفرین و گوندەکانی تۆپباران کران. خەیاڵی داهاتوومان لەناوبران و بە دەیان منداڵی عەفرین و هاورێکانمان بە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کوژران.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکاندا ئاماژە بەوەدرا، داک و باوکیان چیرۆکی ئێش و ئازاری کۆچبەری بۆ ئەوان دەگێڕێنەوە.

هەروەها بانگ لە دەوڵەتی ڕووسیا کرا مافی منداڵان بپارێزێت و ئەوەش خرایەڕوو، "ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ڕێکخستنەکانی مافی منداڵان ئەوەیە هەست بە ئازارەکانمان بکەن و کەشتنی منداڵانی عەفرین وەک منداڵانی خۆیان بزانن. وێنەی منداڵان کە کوژراون بێننە بەرچاویان."

دوای ڕاگەیەنراوەکان تاجە گوڵێکی ڕەش لەبەردەم بارەگای سەربازانی ڕووسیا دانرا. چالاکی بە دروشمی 'منداڵان نەکوژن' کۆتایی هات.

ف.ق