خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی عەفرین: تێکۆشانمان تا رۆژی رزگاری عەفرین بەردەوام دەبێت

خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی هەریمی عەفرین بانگەوازییەکی ئاڕاستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بە کردار هەوڵی کۆتایهێنان بە داگیرکاری و تاڵانکردنی عەفرین بدەن و هاوکات گەرەنجی گەڕانەوەی هاوڵاتییان ئەو ناوچەیە بدەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠ی کانونی دووهەمی ٢٠١٨ دەستی بە هێرشی داگیرکردنی عەفرین کردبوو، مانگی ئازاری هەمان ساڵێش شارەکەی داگیر کرد.

خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی عەفرین لە دووهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە دووهەمین ساڵیادی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر عەفرین، لە سەر ئاستی سوریا و بە تایبەت لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆەبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئالۆزییەکانی نێوان ئەو هێزانەی دەست لە کاروباری سوریا وەردەدەن، بەردەوامن کە ئەویش لەسەر حسابی گەلەکەی ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئەو هێزانە هەموو دەرفەتێکیان بۆ وێرانکردنی سوریا و لێکترازاندنی کۆمەڵگای سوریا بە تایبەت گەلی کورد بە مەبەستی قڕکردنیان و لەناوبردنی پرۆژەی سیاسی دیمۆکراتیک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریایە، بەکار دێنن.   

دوای تێکچوونیی دەوڵەتی تورک بە تایبەت رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە دەستی قەسەدە، دەوڵەتی تورک رێگای دا داعش جارێکی دیکە خۆی بەرێکخستن بکاتەوە. دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی دەیان هەزار چەتە و بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک و بە تایبەت چەکی قەدەغەکرا و پێشکەوتوو، عەفرینی داگیر کرد و راستەوخۆ خەڵکی مەدەنی و بیناسازی و شوێنەوار و قڕکردنی کورد و کلتور و هەبوونیانی کردە ئامانج، بەڵام هێرشەکانیشی رووبەرووی خۆڕاگرییەکی ٥٨ رۆژی بووەوە.

ئێمە وەکو خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیکی هەرێمی عەفرین، بەردەوامیی بێدەنگبوونی دەوڵەت و رێکخستنەکان لەبەرامبەر پێشێلکارییەکان کە لە عەفرین ئەنجام دەدرێن ئیدانە دەکەین و بانگەوازی ئەوەش دەکەین کە ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بە داگیرکەری بهێنن و گەرەنتی گەڕانەوەی دانیشتووانی عەفرینیش بکەن.

ئێمە بەڵێن دەدەین بە هاوڵاتییانی عەفرین کە ئاوارەی شەهبا بوون و شەهیدان و کەسوکاریان و رێبەر ئاپۆ کە تێکۆشانمان تا رزگارکردنی عەفرین بەردەوام دەبێت."

ز.ش