خەڵکی حەسەکە: بێجگە لە قەسەدە هیچ هێزێکی ترقەبووڵ ناکەین

لە شاری حەسەکە بە سەدان هاووڵاتی لە ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام و ڕایانگەیاند،' بێجگە لە قەسەدە هیچ هێزێکی ترقەبووڵ ناکەین'.

بە سەدان هاووڵاتی دانیشتووی شاری حەسەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام و بەدروشمی 'قەسەدە هیوای ئێمەیە'، ' بژی بەرخۆدانی قەسەدە' و' ڕۆژئاوا بپارێزن' دەستیان بە ڕێپێوانکرد.

لەڕێپێوانەکەدا ئەندامانی مەسەدە، ئەندامانی کۆنگرەی ستار، ڕیش سپیانی عەرەب وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی  بەشداربوون.

لەچالاکییەکەدا عایشە حسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە قسەیکرد و وتی، " ئێرە خاکی ئێمە، بۆپاراستنی ئەم خاکە هەزاران شەهیدمان داوە. هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک قەبووڵ ناکرێت. تەواوی گەلانی هەرێمەکە لەدژی هەڕەشەکانی داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن.قەسەدە هیوای ئێمەیە و بێجگە لە قەسەدە هیچ هێزێکی تر قەبووڵ ناکەین."

ک-ش