خەڵکی منبج:ئێمە داگیرکەری قەبووڵ ناکەین

دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دوا بخات ڕووی کردووەتە منبج وهەڕەشەی داگیرکردنی دەکات، گەلی منبج ئەوەیان خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکیا ئاژاوەگێڕە و ڕایانگەیاند کە ئێمە داگیرکەری قەبووڵ ناکەین.

هاووڵاتیانی منبج ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن و لەلایەکی تروە لەسەرئەو مامەڵە وسەودا قیزەونە کە لەسەریان دەکرێت ناڕەزایەتیان نیشاندا. تورکیا بۆئەوەی ئیزنی داگیرکردنی منبج وەربگرێت سەردانی موسکۆ و واشینگتۆن دەکات.

دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا لەدژی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی بەهەڕەشەی داگیرکردنی کرد و ئەمریکاش بڕیاری دا کە هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە، لەهەرێمەکە چاوپێکەوتنی چڕی سیاسی، سەربازی ودیپلۆماتیک دەستیپێکردووە . دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا ژمارەیەکی زۆرسەرباز وچەتەی خۆی لەسەرسنووری شارۆچکەی ئیرێما-ی باب جێگیرکرد، هێزەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا،ژمارەیەکی سەربازی خۆیان لەگوندەکانی ئیرێما جێگیرکردووە.

لە دوو دیداری نێوان ڕژیمی سووریا و بەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕووسیا، هێزەکانی سوپای سووریا بە هاوبەشی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە شارۆچکەی ئیرێما جێگیر بوون.

لەمنبج ژیان ئاساییە

بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا منبج ساڵی ٢٠١٢ کەوتە دەستی سوپای ئازادی سووریا. دواتر لەساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرا. لەساڵی ٢٠١٦ شاری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە ڕزگارکرا. لەشارەکە ژیانی ئاسایی بەردەوامە و گەل ڕایدەگەێنن کە ئەوان داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا قەبووڵ ناکەن.

گەل تەدبیری خۆیی دەگرێت

سەرەڕای ئەوەی کە میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورکیا دەیانهەوێت دۆخی شارەکە ئالۆزبکەن بەڵام ژیان لەمنبج ئاساییە. محمەد ئەبووعەبدولا یەکێک لە دوکاندارەکانی ناوبازاڕی منبج ئەوەی خستەڕوو کە لەشارهیچ کەمۆکۆڕییەکی ئەمنی نییە و وتی، : " لەشارەکەماندا هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە. ئێمە لەکەشێکی ئارامدا ژیان دەکین.هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا وجووڵەی هێزلەسەر سنوورلەلایەنی ئابوورییەوە کێشە دروست دەکات، بەڵام گەل بەپێی هەلومەرجەکان دەجوڵێتەوە."

ئێمە ڕێگەنادەین کە مێژوو دووپارە بێتەوە

دۆعا ئیشرێیات هاوسەرۆکی کۆمیتەی چاند وهونەری منبج وتی، " ئێمە ڕێگەبە دەسەڵاتی نوێی عوسمانی نادەین.هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە بەڵام ئێمە ڕێگەنادەین کە مێژوو دووبارەبێتەوە. ئێمە جارێکی ترڕێگە نادەین کە دەسەلاتی عوسمانی جارێکی ترلەم ناوچەیە دەسەڵات بگرێتە دەست. ئەو ڕۆژە ڕەشانەی داعش کە ماوەی ٢ساڵ ستەمیان لە گەل دەکرد تەواوبوو. ئێمە ڕێگەی دووبارەبوونەوەی ئەوڕۆژانە نادەینەوە."

ئیرادەی خۆمان ڕادەست ناکەین

دۆعا لەدرێژەدا وتی،" ئێمە ڕێگەنادەین کەخاکی سووریا داگیربکرێت.ئەمە پەیامیکی ئاشکرایە بۆ دەوڵەتی تورکیا. گەلی ئێمە خاوەن بیرومێژوویە وباش دەزانێت، ودواڕۆژدەبینن. لێرەدا لەچوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا ژیانێکی تازەمان ئافڕاندووە. گەل لە ئارامیدا ژیان دەکات و ئیرادەی خۆمان ڕادەستی کەس ناکەین"

دەوڵەتی تورکیا بەدوای ئاژاوە نانەوەدایە

خەلیل ئیبراهیم هاوشارەداری منبج ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورکیا بەنیازە کە لەناوگەلدا دووبەرەکی وئاژاوە بنێتەوە و وتی، " پلانی تورکیا ئەوەیە کە بەنانەوەی ئاژاوە گەل بکاتە دوژمنی یەکتری. دوای ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک منبجیان ڕزگارکرد،دوای ئەوە گەلی عەرەب ، تورکەمان، کورد و چەرکەس وهەمووگەلان برایانە ژیان دەکەن. ئامانجی تورکیا تێکدانی ئەو برایەتی و ئارامییەیە."

مێژوویی منبج

بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا منبج ساڵی ٢٠١٢ کەوتە دەستی سوپای ئازادی سووریا. دواترلەساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکرا.

 لەساڵی ٢٠١٦ شاری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە ڕزگارکرا.

لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ بەڕێوەبەری منبج لەشاری سەرین-ی کوبانی دەستنیشانکران. ژمارەی ئەندامانی مەجلیسەکە ٤٣ کەس بوون. دوای رزگارکردنی شارەکە بووە ١٣٢ کەس.

لەساڵی ٢٠١٧ مەجلیسی بەڕێوەبەری شارەی منبج لە ١٣٢ کەس هەڵبژێردران کە لە یەک ئەرمەنی، یەک چەرکەس، ١١ تورکەمان، ٤٠ کورد و ٧١ عەرەب پێک هات.

شاری منبج دەکەوێتە دووری ٩٠ کم باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و٤٠ کم لەدووری باشووری جرابلس، ٦٥کم ڕۆژئاوای کوبانی و لە ڕۆژهەڵاتیش ٤٥ کیلومتری ڕۆژهەڵاتی باب.

شاری منبج تا ئیستا ٧ جارلەلایەن دەسەڵاتەکانی ئاشووری، عەرەب، ڕۆم وعوسمانی داگیرکراوە و دەوڵەتی تورکیا بەنیازە جارێکی ترداگیرکاری خۆی دووپات بکاتەوە.

ک-ش