داگیرکەران لە عەفرین هاووڵاتییەکى تریان کوشت

عەبدولڕەحمان خەج خەلیل هاووڵاتیى تەمەن ٤٠ ساڵى عەفرینى لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژرا.

عەبدولڕەحمان خەج خەلیل لەلایەن چەتەکانى ئەحرار شەرقییەى سەر بە دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەرەوە کوژرا.

کانتۆنى عەفرین، کە لەلایەن سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانیانەوە داگیرکراوە، بەشێوەى دڕندانە هاووڵاتییان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەکەن و دەستدرێژییان دەکەنە سەر و دەیانکوژن.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان لە مانگى ئازارەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار هاووڵاتیى عەفرین لەلایەن داگیرکەرانەوە رفێنراون و چارەنووسى ٧ هەزار هاووڵاتیى ترى عەفرین نادیارە و هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

ر.م