داگیرکەران لە عەین عیسا  گورزی کوشتندەیان بەرکەوت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی گوندەکانی عەین عیسا-یان کرد و لە وڵامی بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا گورزی کوشتندەیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا ناچار بوون پاشەکشە بکەن.

داگیرکەران هێرشی گوندەکانی عەین عیسا-یان کرد، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدە بوونەوەو لە ئەنجامدا ١٠ داگیرکەر کوژران و دواجار هەڵهاتن.

لە گوندی ماروودا شەڕی قورس ڕوویدا و لانی کەم ٤ داگیرکەر کوژران و ئۆتۆمبیلێک تێکشکێندرا.

لە گوندی مەسعودیە-ش داگیرکەران گورزی قورسیان بەرکەوت.

لە گوندی کەنتەری-ش شەڕێکی سەخت ڕوویدا و بە پێی زانیارییەکان چەندین چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون.

ز.ش