داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانى گرێ سپی

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندەکانى زەنوبیا و زنار عەرەب لە گرێ سپی.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ گوندەکانى زەنوبیا و زنار عەرەبیان لە رۆژئاواى گرێ سپی بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا ماڵی هاووڵاتییانی گوندەکان کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە خانووی هاووڵاتییان لەو گوندانەدا ئاگریان تێبەربووە.

تاوەکو درەنگانێکى شەو و ئەم بەرەبەیانە تۆپبارانەکەى سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان بەردەوامیی هەبووو.

ژ.ت