دووساڵ بەسەر ڕزگارکردنی منبج تێپەڕی-١

دووساڵ بەسەر رزگارکردنی منبج لەدەستی جەتەکانی داعش تێپەڕی. هێشتا ئەو ئێش وئازارانەی کە بەهۆی دڕندەیی داعشەوە بەسەرگەلی منبجدا هاتووە ساڕێژ نەبووە.

دوای دوو ڕۆژە مانەوە لەناوشاری منبجیدا کە بەسەدان بنەماڵە تێدایە کە داعش ستەمی لێکردوون، هەرچەندە هەوڵمان دا کەس قسەی نەدەکرد. ئەو چیرۆکەی کە ئەودایکەی کە کوڕەکەیان لە پێش چاوی سەربڕیوە، لەبیرم ناچێت. ئاوەها وتیان: ئێوە بۆچی دەتانەوێت جاریکی تربرینەکانمان بکولێننەوە؟"

منبج شارێکە کە سەری بۆ داعش دانەنەواند.دانیشتوانی ئەوشارە ئەشکەنجەو ئازاری زۆردراون. هەر کەسێک ئەو دیمەنانەی دیت لە کاتی ڕزگارکردنی منبج کە گەلی شارەکە چۆن تاریکی و ڕەنگی ڕەشیان چۆن لەسەریان هەڵدەماڵی، ئەو دیمەنانە هیچکات لەبیرناچێت.

بەس خەڵکی منبج دەتوانن ئەوهەستە بێننە سەرزمان. هەربۆیە ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژێکی مێژوویی دەبینن.منبج شارێکی زۆر گەورە نییە، بەڵام قەرەباڵغییەکی زۆرلە ناو شاردا هەیە. ئێمە لەناو کۆڵانەکاندا دەگەڕاین بەڵام ئەو خەلکە جییان دەکرد؟ چۆن ژیانی خۆیان دەربازدەکەن؟ سیستەمی بەرێوەبەری ئەوان چۆنە؟ هۆکاری ئەو هەموو قەرەباڵغییە لەناوئەو شارە بچوکە چیە؟

هەموو ئەو پرسیارانە لە ناو مێشکی ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەم شارە دێت ودەڕوات.

منبج لە لایەن ئەنجوومەنی مەدەنی منبجەوە بەریوە دەبرێت کە ئەویش بە پێی پیویستی کۆمەڵگە چەندین کۆمیتە لە خۆ دەگرێت. وەک کۆمیتەی تەندروستی، پەروەردە، ژن، جەوانان، ئابوری، داد، کلتور، کشتوکاڵ، ڕاگەیاندن وچەنین کۆمیتەی دیکە.

کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارمان کرد لەوێش وەک کۆڵانەکانی منبج قەرەباڵغ بوو. بۆئەوەی کە کاروباری گەل بەخێرایی جێبەجی بکرێت کۆمیتەیەک دامەزراوە.

فارۆق ماشی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنی منبج بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی، " لەم دووساڵەدا کار وچالاکییەکانی ئێمە دیارن، چەندین کۆمیتە دامەزراوە بەڵام هێشتا دەڵێین کە ئێمە هیچمان نەکردووە. بەهۆی ئەوەی کە ئێمە ڕۆژانە کاردەکەین کە بتوانین باشتر قازانج بگەێنینە گەل و پیداویستییەکانی گەل دابین بکەین."

منبج لە لایەکی دیکەوە دەوڵەمەندە، لەبەرئەوەی کە لەوێدا گەکی عەرەب، کورد، چەرکەس وتورکەمان پێکەوە ژیان دەکەن. کۆمەڵگەی ئەوێس خاوەن دەیان باوەڕی جیاوازە. هەر باوەڕیک خاوەن تایبەتمەندی خۆی هەیە. هەربۆیە ئەو کەسانەی کە سەردانی منبج دەکەن هۆگری ئەم شارە دەبن.

ک-ش