دەوڵەتى تورک ریشسپییەکى گرێ سپیی رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ریشسپییەکی عەشیرەتی ئەبو عەسافی لە گرێ سپی بە ناوی حەمود جاسم عەیاف رفاند.

بەپێی زانیارییەکان، گروپێک لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک شەوی چوارشەممە لە گوندی مەنکەلی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حەمود جاسم عەیاف ریشسپیی عەشیرەتی ئەبو عەساف و رفاندوویانە.

عەیاف رفێنراوە و دیاریش نییە بۆ کوێ رفێنراوە. دواى ئەوە نزیکەى ٢٠٠ خزم و کەسوکاری عەیاف بەرەوە بارەگای دەوڵەتی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا، بەڵام نەیانتوانی زانیاری لەبارەى چارەنووسی ئەبو عەیافەوە بە دەستبهێنن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند رۆژ لەوە پێش لە هەمان گونددا منداڵێکى تەمەن ١٥ ساڵی بە ناوی یوسف جودی رفاند.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناچە داگیرکراوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا بە شێوەیەکى بەرنامە بۆ دانراوە و سیستماتیک تاوانی شەڕ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. رفاندنی هاووڵاتییان بووەتە رووداوێکى رۆژانە. زۆربەی هاووڵاتیان بۆ لێسەندنی پارە بە ناوی فیدیەوە دەڕفێنرێن. لەم ساڵانەی دوایدا هەزاران کەس بەو شێوەیە رفێنراون و ئەشکەنجە کراون و هەندێک کەس لە کەسە رفێنراوەکانیش بە شێوەیەکى دڕندانە کوژراون و چارەنووسی هەندێکی تریشیان نادیارە.

ژ.ت