دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندێکى منبج

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە گوندی ئۆلاشلی-یەوە بە چەکەکانی هاوەن، دۆشکا، ئەی فۆر و بی کەی سی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە گوندی باغوزی منبج.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە گوندی ئۆلاشلیی سەر بە شاری باب و لە رۆژئاواى هێڵی منبجەوە بە چەکەکانی هاوەن، دۆشکا، ئەی فۆر و بی کەی سی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج و شەڕڤانانیش بە چڕی وەڵامى هێرشەکەیان دایەوە.

سەنگەری شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە گوندی باغوزی منبج کرابووە ئامانجی ئەو هێرشەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى.

بەهۆی هێرشى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانیەوە و لە ئەنجامدا وەڵامى شەڕڤانانی ئەنجوومەنى سەربازیى منبج، شەڕ و بەرەنگارییەکى قورس روویدا.

ر.م