دەوڵەتی تورک سەربازەکانی بۆ ئیدلب دەگوازێتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بە گواستنەوەی سەربازەکانی بۆ ئیدلب کرد. لە ماوەی ٣ مانگدا ١٠ هەزار سەربازی تورک لە هەرێمەکە جێگیرکراون.

کاروانێکی سەربازی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەروازەی سنوری کەفەر لۆسینی ئەسکەندەرونەوە چووە ناو خاکی سوریا.

راگەیەنرا کە کاروانە سەربازیەکە لە خاڵە چاودیریەکانی سوپای تورکیاوە کەوتوونەتەڕێ و چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ٦ هەزار و ٦٠٠ ئۆتۆمبێڵێ سەربازی و نزیکەی ١٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی بۆ ئیدلب گواستووەتەوە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٦ هەزار و ٦٠٠ ئۆتۆمبێڵێ سەربازی و نزیکەی ١٠ هەزات و ٣٠٠ سەربازی بۆ ئیدلب گواستووەتەوە.

ف.ق