دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سنووری داگیرکەریەکانی بەرفراوانتر بکات

سوپای تورک بۆ ئەوەی سنووری داگرکەرییەکانی فراوانتر بکات، 'ئاگربەست' بەکار دەهێنێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری تیرۆرستانی ئەلقاعیدە لەسێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.
چەتەکانی سوپای تورک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر باشوری سەرێکانی. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە پشتیوانی هێرشەکەی کرد.

سوپای داگیرکەرتورک و چەتەکانی ئەلقاعیدە هێرشیان بردە سەر شارەدێی زرگانێ، هەرێمی ئەبوو ڕەسەن و گوندەکانی مەناجر، سۆودا، سالحیە، گوندی ئێریشاو ناوچەکانی دەوروبەری ڕۆژئاوای تەل تەمەر.

شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامێکی توندیان دایەوەو لە ناوچەکە شەڕو پێکدادانی قوڕس بەردەوامە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوان و تانک و تۆپ پاڵپشتی چەتەکان دەکات.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە، هەزاران گوندنشین ناچار بوون گوندەکانیان چۆڵ بکەن. 


ز.ش