دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین شوێنەوارێکی مێژوویی ٣٠٠ ساڵەی خاپوورکرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە بە مەبەستی دابڕاندنی عەفرین لە کوردستان خەریکی دروستکردنی دیوارە، شوێنەوراێکی مێژوویی ٣٠٠ ساڵەی خاپوورکرد.

گوندی جلبر دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای عەفرین و لە هەرێمى لێلون دایە لە ناوچەی شێراوا. گودی جلبر٩٠ ماڵی تێدایە و نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندەوە دوورە. مێژووی دروستبوونەکەی بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و چەندین شوێنەواری مێژوویی تێدایە. بژێوی ژیانی گوندنشینان لەسەر بەرهەمی زەیتوون و کشتوکاڵە، بەهۆی ئەوەی ڕێگەی سەرەکی عەفرین - حەلەب بەو گوندەدا تێدەپەڕێت، بە شوێنێکی ستراتیژی دەژمێردرێت.

پێش ئەوەی عەفرین داگیر بکرێت گوندی جلبر لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە تاڵان کرابوو. خەڵکەکەی ناچاربوون گوندەکە چۆڵ بکەن ڕوو لە گوندەکانی شێراوا بکەن. ئێستا گوندەکە کراوەتە ناوچەیەکی سەربازیی تورک و چەتەکانی.

ئەو دیوارە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دابڕاندنی عەفرین لە هەرێمەکە دروستیدەکات. بەشێکی زۆری کەوتوەتە ئەو گوندەوە. دیوارەکە ٣ مەتر بەرزە و مەزەندە دەکرێت هەزاران مەتر درێژ بێت. تا ئێستا نزیکە ٤٠ بۆ ٥٠ ماڵ ڕووخێندراون و شوێنەوارێکی مێژووییش بەناوی (ئۆدە) لە بناغەوە ڕووخێندراوە و لەگەڵ زەوی تەختکراوە.

هەمووان ئەو ڕووخاندن و کاولکرنەی جلبر دەبینن و بێدەنگن

ئەدهەم مووسا لە گوندی جلبر لەدایکبووە. هەتا ئەو ڕۆژەی دەوڵەتی تورک گوندەکەیانی داگیر کرد لەوێ دەژیا. لەو کاتەی گوندەکەیان داگیر کرا بە ناچار ڕووی لە شێراوا کرد. مووسا ڕایدەگەیەنێت، هەموو شتێک لە گوندەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕووخێنندراوە و وتی: "سەدان ساڵە گوندی جلبر هەیە. خەڵکی گوندەکە هەموویان خزمی یەکترن. ئێمە لەمێژ بوو لەو گوندە دەژیاین. گوندەکەمان لەنێوان عەفرین و حەلەب دایە و شوێنێکی ستراتیژییە. ڕێگەی نێوان عەفرین و حەلەبی پێدا تێدەپەڕێت. لە گوندەکەماندا گەلێک شوێنەواری مێژوویی هەن".

موسا وتیشی "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و چەکی قورس هێرشی کردە سەر عەفرین ئێمەش بە ناچاری گوندەکەمان بەجێهێشت. دوای ئەوەی بە ناچار گوندەکەمان چۆڵکرد. بلدۆزەرەکانی تورک لەوکاتەوە هەموو ڕۆژێک لەوێ ئیش دەکەن ز خانووەکان دەڕووخێنن و سنوور دروست دەکەن. تا ئێستا ٥٠ خانوویان لەوێ ڕووخاندووە. هەموو ڕۆژێک لە دوورەوە سەیری دەکەین و ئێستا هەمووی تەنها ١٠ خانوویەک بە پێوە نەماون".

لە جلبر شوێنەوارێکی مێژوویی هەبوو، پێماندەگوت (ئۆدە). لەسەر ئۆدە مێژووی جلبر نووسرابوو. دەوڵەتی تورک ئەو شوێنەوارە بەنرخەیان رووخاند. ئامانجی سەرەکییان ڕووخاندن و سڕینەوەی مێژووی گوندەکەمان و ناوچەکەیە. دەوڵەتی تورک ئەو خانووە مێژوویانەییان ڕووخاند و شوێنەوارە مێژووییەکەیان دزی. دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان دەبینن و کەسیش دەنگی لێوە نایەت".

ر.م