زنجیرەیەک تەقینەوە لە شەهبا ڕوویدا

لە گوندی باب لەیموون-ی شەهبا لە کاتی کۆبونەوەی داگیرکەرانی تورکیا وگروپە چەتەکان-ی سەر بە تورکیا تەقینەوە ڕوویدا.هەروەها لە پێش مەجلیسی ئیختەرێن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە دامەزراوە تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا.

لە گوندی باب لەیموونی قەزای ڕادی کە دەکەوێتە باکووری حەلەب لەدژی چەتەکانی قەڵغانی فورات' لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو چاالاکی ئەنجامدرا. ئاشکرا بوو کە ئەو تەقینەوەیە لە کاتی کۆبونەوەی گروپە چەتەکان لەگەل دەوڵەتی تورکیا روویداوە. لەو تەقینەوەدا ١٠ چەتە کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ لە بەردەم مەجلیسی ئیختەرێن-ی داگیرکەران لە شارۆچکەی ئیختەر-ی لەژێرکۆنتڕۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەو تەقینەوەدا ٣٥ کەس بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکان یەکێک لە بریندارەکان کوژراوە.

ک-ش