سووپای تورکیا و چەتەکانیان لە شێراوا ٩ هاووڵاتییان رفاند

سووپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان، لە گوندی بەیەی ناوچەی شێراوای عەفرین ٩ هاووڵاتییان ڕفاند.

سووپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانیان، لە ناوچەی شێراوای عەفرین ٩ هاووڵاتییان ڕفاند و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەش نادیارە.

سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، چەتەکانی فەیلەقی شام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گوندنشینانی گوندی بەیە ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین و ٩ گوندنشینیان ڕفاندووە.

ناوی ئەو گوندنشینانەی کە ڕفێندراون بەم شێوەیە:

١ - عێزەت بەحری تەمەن ٦٠ ساڵ، ٢ - جەمال بەحری تەمەن ٥٣ ساڵ، ٣ - محەمەد عزەت تەمەن ٣٧ ساڵ، ٤ - عەزیز شێخ عەلی تەمەن ٤٤ ساڵ، ٥ - حەدی عوسمان تەمەن ٢٦ ساڵ، ٦ - عومەر ئەحمەد شێخ عەلی تەمەن ٤٥ ساڵ، ٧ - ئەحمەد مەحمود تەمەن ٤٧ ساڵ، ٨ - حسێن عومەر عەلوش تەمەن ٥٢ ساڵ، ٩ - محەمەد مستەفا مستۆ تەمەن ٥٤ ساڵ.

ئەو سەرچاوە هەرێمییانە ڕشیاگەیاند، گروپی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، داوای ٢٠٠ هەزار لیرەی سووری دەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییانە.

ر.م