سوپاى تورک لە شەهبا هاووڵاتییەکى شەهید کرد و ٢ هاووڵاتیی تری بریندار کرد

لە تۆپبارانی سوپاى تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر شارۆچکەى تەل رەفعەت و گوندەکانى دەورووبەری هاووڵاتییەک شەهید بوو و ٢ هاووڵاتیى تر بریندار بوون.

بەپێى زانیارییەکان سوپاى تورک لە سەر لە بەیانیى ئەمڕۆوە دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوەندی شارۆچکەى تەل رەفعەت و گوندەکانى دەورووبەری و زیانی بە چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی تری هاووڵاتییان گەیاندووە.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، لەو تۆپبارانەدا بۆ سەر گوندەکان هاووڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم چاوش تەمەن ٤٧ ساڵ شەهید بووە.

لە ناوەندی شارۆچکەى تەل رەفعەتیش هاووڵاتییان سەبری کەمال محەمەد تەمەن ٣٦ ساڵ و شەڕڤان بۆلکۆ تەمەن ٢٥ ساڵ بریندار بوون.

 

...

 

ر.م