سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی عەفرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بیرکەتیک و کۆپرلیکی گرێ سپی، هێرشیان کردە سەر گوندی سەلیبێی ئەو ناوچەیەیش. هەروەها گوندەکانی مەراناز و ئەلقاسمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیش بە سەختی تۆپباران دەکرێن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بیرکەتیک و کۆپرلیکی گرێ سپی، هێرشیان کردە سەر گوندی سەلیبێی ئەو ناوچەیەیش.

لە گوندی کۆپرلیک هێزەکانی ڕژێمی سوریا وڵامی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. لە هەرێمەکە شەڕ بەردەوامە.

هێرش بەرامبەر گوندەکانی شەرا بەردەوامە

داگیرکەران هەروەها گوندەکانی مەراناز و ئەلقاسمیەی ناوچەی شەرای عەفرینیش بە سەختی تۆپباران دەکەن.

ف.ق