سوپای تورکیا دووهاووڵاتی-یان لە عەفرین ڕفاند

سوپای تورکیا و چەتەکانی بەردەوامن لە ڕفاندنی هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین.چەتەکان بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانە داوای پارە(فەدیە) دەکەن.

چەتەکانی فەیلەقی شام و حەمزە-ی سەربە سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی ساتیا-ی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین دووهاووڵاتیان ڕفاند و بۆ ئازادکردنیان داوای بڕەپارەیەکی زۆردەکەن.

سەرچاوە هەرێمییەکان لە ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات-یان ڕاگەیاند کە چەتەکان دەستیان گرتووەتە سەرماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و کەلوپەلەکان دەگوازنەوە بۆ بارەگا سەربازییەکانیان. ڕاگەیەنرا کە چەتەکان دەستیان گرتووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی عەفرین بە ناوی ئەحمەد حەسۆ.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە چەتەکان ئامیرەکانی ناو مزگەوتی  گوندیان بردووە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە چەتەکان زەوییەکانی سماقی گوندیان تارومار کردووە.

سوپای تورکیا وچەتەکانی لە مانگی حوزەیراندا ١٤٠ هاووڵاتیان ڕفاندووە، و هەروەها بەسەدان دۆنم لە زەوییە کشتووکاڵییەکانی هاوولاتیانیان سوتاندووە.

ک-ش