سوپای تورکیای داگیرکەر لە عەفرین ٥ هاووڵاتی مەدەنی ڕفاند

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەهەرێمەکە بەردەست کەوتووە، سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان لە عەفرین ٥ هاووڵاتی مەدەنی ڕفاندووە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار، سوپای تورکیای داگیرکەر ٤ هاووڵاتی بەناوەکانی جومعە کەماڵ( مانگێک پێش ڕفێندراوە)، مووسا نەبی ٣٢ ساڵان لە گوندی جەقلا جومێ(١١ ڕۆژ پێش ئیستا ڕفێندراوە)، دەشتی ئیسو٤٠ ساڵ( ٩ ڕۆژ پێش ئیستا ڕفێندراوە) و عەبدولڕەحمان بەرمەجێ ٣٥ ساڵە لە گوندی کەفەرسەرفرێ( ٤ رۆژ پێش ڕفێندراوە).

چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی قیبارێ-ی عەفرین گەنجیکی تەمەن ٢٠ ساڵیان نە ناوی حەنان عەلی ڕفاندووە . ڕاگەێندرا کە حەنان عەلی ٤٥ ڕۆژ بێش ئیستا لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندراوە.

دوایی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە کردەوە نامرۆڤانەکانیان لە هەمبەر هاووڵاتیان بەردەوامە. تا ئیستا بەسەدان هاووڵاتی مەدەنی ڕفێندراون و ئەشکەنجە دراون.

ک-ش