شانەیەکی میت کە چەکیان بۆ چەتەکان دەبرد دەستگیرکرا

لە شاری منبج شانەیەکی میتی تورک کە بۆ گروپە چەتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکیان دەبرد دەستگیرکران.

ئەنجومەنی سەربازی منبج لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شانەیەکی شاراوەی میتی تورکیان دەستگیرکردووە کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەکیان بۆ تیرۆریستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبرد.

راگەیەنراوی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج ١٩ی نیسانی ٢٠١٩ لە سنوری نێوان منبج و هەرێمەکانی ژیر داگیرکاری تورک شانەیەکی میتی تورکیان دەستگیر کردووە کە هەوڵیاندەدا چەک بۆ گروپی چەتەی ئەحرار شەڕقیە ببەن.

هێزەکانی ئەنتی تیرۆر دوای خەباتی چاودیریکردن لە کەمینێکدا ئەندامانی شانەکەیان دەستگیر کرد کە ٤ کەس بوون. لە لێکۆلینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە چەکەکانیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بگەیینە دەستی شانەیەکی چەتەکان لە ڕەقا و دەست بەسەر ٣٥ کەڵاشینکۆف، ٧ چەکی ناتۆ و یەک ئێم سیختین نۆمبەر وەندا گیراوە.

ڕۆژی ٣ی نیسانیش هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی سەربازی منبج تیرۆریستێکیان دەستگیرکردبوو کە هەوڵیدەدا لە منبج خۆی بتەقێنێتەوە. ئەو کردەوانە دەکەونە چوارچێوەی هێرشە تیرۆریستیەکانی میتی تورک لەبەرانبەر ناوچە ئارامەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک.

ف.ق