شەهیدێکی بەرخۆدانی شکۆ لە حەسەکە بەخاکسپێدرار

ئیهاب حەسەکە (سەعید ئەلمیشال)، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە گۆڕستانی شەهید دژوار-ی حەسەکە بەخاکسپێردرا.

دانیشتوانی حەسەکە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە سەعید ئەلمیشال-یان لە ناوەندی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە وەرگرتەوە، کە لە بەرخۆدانی شکۆدا شەهید ببوو. دواتر بە مەراسیمێکی جەماوەری شایستە  بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیێ-ی سەربە شاری حەسەکە بەڕێ کرا.

 

لە گۆڕستانەکە، لەلایەن شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگەوە مەراسیمێکی سەربازی بەڕێوە چوو. دواتر ڕەوا حسێن ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە وتەیەکی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید کرد. ڕەوا حسێن وتی "شەهیدان بۆ پاراستنی شکۆ و خاکی وڵات گیانیان بەخت دەکەن".

دواتر بەڵگەنامەی شەهیدبوون لە لایەن ڕۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. لە کۆتاییدا تەرمی شەهید لەناو دروشمەکانی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بەخاک سپێردرا.

ز.ش