شەڕڤانانی هەسەدە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشیان تێکشکاند

لە گوندی جەمیلییەی سەر بە تل تەمر شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە ئۆتۆمبیلێکی هێزە داگیرکەرانیان تێکشکاند.

لەگەل ئەو هەموو هێرشە بەردەوامانەی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بە بەردەوامی رووبەرووی وڵامدانەوەی شەڕڤانان دەبنەوەو تێک دەشکێن.

لەم چوارچێوەیەدا لە گوندی جەمیلییەی سەر بە تل تەمر شەڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان تێکشکاند.

بە پێی زانیارییەکان ئەوە چەند رۆژێکە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە ناوچەی تل تەمر و سەرێکانی هێرشەکانیان چڕتر کردووتەوە. بەڵام لەگەل هەموو هێرشێکدا بە هۆی ئەو ئیرادە پۆڵایینەی شەڕڤانانی هەسەدەوە، داگیرکەرانی ئەردۆغان و چەتەکانی، تێک دەشکێن و زیانێکی زۆریان بەر دەکەوێت.

ز.ش