عبدولعەزیز محمد شەهیدی قەسەدە لە رەقا بەخاکسپێردرا

بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتیی شاری رەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید عەبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ رەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.

بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی شاری رەقا و ئەندامانی رێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک شەهید عبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ رەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان لە گوندی حکومییەی شاری رەقا بەخاک سپێردرا.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدان بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی ژنانی رەقا زەلیخا عبد و بە ناوی ئەنجومەنی سەربازیی رەقا فەرماندە خەلەف رەقا قسەیان کرد.

لە قسەکاندا پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهید کرا و تیشک خرایە سەر فیداکارییەکانی شەهیدی ناوبراو.

لە قەسکاندا هەروەها بانگ لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی سوریا کرا کە هێرشەکانی تورکیای دڕندە لەسەر خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنن و کۆتایی بە داگیرکەرییەکان بهینرێت.

لە درێژەی قسەکاندا، بەڵێن دووپات کرایەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر ئەو رێچکەیەی شەهیدان گرتیانە بەر بۆ ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا ناسنامەی شەهادەتی شەهید عەبدولعەزیز محمد رادەستی خانەوادەکەی کرا و بە وتنەوەی دروشم تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.

ز.ش