فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی کۆبانێ دەسووڕێنەوە

دوای تۆپبارانی دوو ڕۆژ لەمەوبەر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەسووڕێنەوە.

فڕۆکەکان لەسەر ئاسمانی گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ بە تایبەتی شاروچکەی شیوخ دەسوورێنەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شاری جەرابلوسی داگیرکراو و گوندەکانی بۆراز و شیوخیان تۆپباران کردبوو.

پۆلیسی سەربازی رووسیاش ڕۆژی یەکشەمە لێکۆلینەوەی لە شوێنی هێرشەکە کرد و لەگەڵ دانیشتووانی ئەو گوندانەی کە تۆپبارانکراون، کۆبووە.

ف.ق